سودانی بەردی بناغەی یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی شیرى منداڵان لە عێراق دادەنێت


وێستگەنیوز-

سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی شیری منداڵانى لە عێراق دانا.


نووسینگەكەی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی كاری جێبەجێكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی شیری منداڵان بۆ هەموو قوناغەكان دانا.

بەپێی راگەیەندراوەكە كارگەكە بەرهەمی خۆراكیش بەرهەمدەهێنێت بە رێژەی 9 ملیۆن قوتووی خۆراكی لە ساڵێكدا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمە یەكەم كارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری منداڵانی ساوا (جێگرەوەی شیری دایكە) كە لە عێراقدا دەكرێتەوە.


AM:10:31:22/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت