له‌ناو كێشمه‌كێشمی رۆژئاوا و ئێران... كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات؟
وێستگه‌نیوز –
رادیۆی نێوده‌وڵه‌تی Montecarlo له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه:
*هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در، كه‌سایه‌تی ئایینی شیعه، كه بانگهێشتی لایه‌نه شیعه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ره‌تكرده‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كات.
*هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌دردا، هاوپه‌یمانی نوری مالیكی ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراقی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت راگه‌یاند.
*له پێشهاتێكی نوێ‌دا، فراكسیۆنی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كه نزیكه له ئێران، وڵاتانی رۆژئاوای تۆمه‌تبار كرد به فشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی عێراق كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا كورسییان به‌ده‌ستهێناوه بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پاڵپشتیكردنی مانه‌وه‌ی سودانی له پۆسته‌كه‌یدا.
*حزبی ته‌قه‌دومی سوننه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، باسی له نیگه‌رانییه‌كانی رۆژئاوا كرد به‌هۆی زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دیپلۆماتكارانی ئێرانی و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه له به‌غدا، به‌ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی كه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و رژێمی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سوریا توند بێت.
PM:03:24:21/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 60
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت