ماوه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات و 800 سكاڵا تۆماركرا
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ماوه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رایگه‌یاند كه ژماره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان 800 تانه‌ی تێپه‌ڕاندوه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه، پێداچونه‌وه‌یان پێدا ده‌كرێت.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "تا ته‌واوبوونی كۆتایی ده‌وامی ئه‌مڕۆ تانه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 800 تانه‌یان تێپه‌ڕاند".
پێشتر غه‌لای رایگه‌یاندبوونی كه ژماره‌ی سكاڵا زه‌رده‌كان گه‌یشتووه‌ته 71 سكاڵا و به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویسته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه واده‌ی دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنی تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كۆتایی هات.
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان مافی بڕیاردان له‌سه‌ر تانه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی به ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان به كۆمسیۆن داوه له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا. ئه‌و ده‌زگایه 10 ڕۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر تانه‌كانه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی بنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ په‌سه‌ندكردن.
11ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كێت به به‌ده‌ستهێنانی ملیۆنێك و 317 هه‌زار و 446 ده‌نگ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و 46 كورسی مسۆگه‌ركردووه.
PM:08:36:20/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت