كۆمسیۆنی عێراق: ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان گەیشتووەتە 400 تانە
وێستگهنیوز –
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە 400 تانە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە 400 تانە.
وتیشی، پێشكەشكردنی تانەدان تاوەكو كۆتایی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025 وەردەگیرێت.
لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند، هاوکات دەرگای تانەدانى لە ئەنجامەکان كردووه، کە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
PM:12:23:20/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت