كۆمسیۆن: ژماره‌ی تانه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گه‌یشته 80 تانه
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه تا ئێستا ژماره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ 80 تانه به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له دوای كردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراون، تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته 80 تانه".
پێشتر كۆمسیۆن رایگه‌یاندبوو كه پڕۆسه‌ی تانه‌دان ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ كراوه ده‌بێت و دواتر لایه‌نه‌كان مافی تۆماركردنی سكاڵایان نابێت.
11ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كێت به به‌ده‌ستهێنانی ملیۆنێك و 317 هه‌زار و 446 ده‌نگ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و 46 كورسی مسۆگه‌ركردووه.
PM:03:36:19/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت