کۆمسیۆنی عێراق: 36 تانەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وەرگرتووە
وێستگهنیوز –
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو تانانەی کە لە یەکەم رۆژی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریدا وەرگیراون گەیشتووەتە 36 تانە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کۆمسیۆن لە 18ی تشرینی دووەمی 2025وە دەستی بەوەرگرتنی تانەكان كردووە و بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ لە وەرگرتنی تانەكان".
وتیشی، "لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە خوێندنەوە بۆ هەموو تانەكان دەكرێت پێش پێشكەشكردنی راسپاردەی كۆتایی سەبارەت بە تانەكان".
دووپاتیشیكردەوە، "رێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی تانەدان بەپێی رێکارە پەسەندکراوەکان ئەنجامدەدرێن، بە شێوەیەک کە شەفافیەت مسۆگەر بکات و دەنگی دەنگدەران بپارێزێت".
لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند، هاوکات دەرگای تانەدانى لە ئەنجامەکان كردووه، کە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
PM:01:51:19/11/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت