عێراق و ئێران رێككەوتوون لەسەر بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی هاوبەشی هەر دوولا بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە بۆ 20 ملیار دۆلار لە ماوەی سێ ساڵدا.
یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی فەرمی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی رابردوودا گەیشتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا قەبارەی بازرگانی نافەرمی گەیشتە نزیکەی 15 ملیار دۆلار".
هیواشی خواست "ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەمساڵی نێوان عێراق و ئێران هەمان ئاستی پاری هەبێت و ئامانجی گەیشتنیان بە 20 ملیار دۆلار لەماوەی سێ ساڵدا دەتوانرێت بەدی بهێنرێت ،لەژێر رۆشنایی ئەو رێككەوتنە ئاشكراییانەی لە نێوان بەغدا و تاراندا هەیە".
سەرۆکی ژووری هاوبەش ئاماژەی بە هەمەجۆری ئەو کەرتانە کرد کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دەیگرێتەوە، لە کەرەستەی بیناسازی و پاککەرەوە و خۆراکەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە خزمەتگوزاری ئەندازیاری و تەکنیکی و میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، سەرەڕای گەشتوگوزاری پزیشکی و گەشتیاری گشتی.
AM:10:46:19/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت