سەندیكای مامۆستایانی عێراق: دژ بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی خۆپیشاندان دەكەین


وێستگه‌نیوز –

سەندیكای مامۆستایانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دژ بە تانەدان لە یاسای پەروەردە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، خۆپیشاندان و مانگرتنی گەورە دەكەن.


سەندیكای مامۆستایانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كاتژمێر 10ی بەیانی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەین لە هەموو پارێزگاكان و لە بەغداش لەبەردەم وەزارەتی دارایی خۆپیشاندانەكە ئەنجام دەدەین".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەناو قوتابخانەكان مانگرتن دەكەن و ئەگەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدەنەوە هەنگاوە گەورەكە دەنێن".

داواشیان كردووە، "دەرماڵەی پیشەیی لە بودجەی ساڵی 2026 گەرەنتی بكرێت و هەموو گرێبەستەکان بەبێ دواکەوتن و دواخستن لە بودجەی ساڵی 2026دا جێگیر بکرێن، سەرەڕای چەند داواكارییەكی دیكە".


PM:04:58:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو