بەهۆی هێرشکردنە سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لەلایەن بەربژێرێکەوە بارەگای حزبێک داخرا
وێستگەنیوز-
بەهۆی هێرشی بەربژێرێکی دەرچووی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک کە بە رەچەڵەک عەرەبە، نووسینگەی تەقەدوم لە شاری دوبزی سنووری کەرکووک داخرا.
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025، موهەیمەن حەمدانی، بەربژێرێکی دەرچووی تەقدوم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هێرشی کردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لە قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک، دەستڕێژی گوللـەی لە خانوو و ئۆتۆمبێلەکەی کرد و ئازاری ئەندامانی خێزانی ئەو پێشمەرگەی دا، شەوی رابردوو هێزێکی سوپای عێراق چووەتە دوبز و نووسینگەی تەقەدومیان داخستووە کە شوێنی کۆبوونەوە و دیدارەکانی موهەیمەن حەمدانیش بووە.
ئەو پێشمەرگەی هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەی ناوی ئەحمەد خەلەفە و بەرەگەز عەرەبە و لەنێو ریزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییە و لەکاتی رووداوەکە لە ماڵ نەبووە.
هۆکاری هێرشەکەی موهەیمەن حەمدانی بۆسەر ماڵی ئەوە پێشمەرگەیە ئەوەبووە کە دەنگیان بەو بەربژێرە نەداوە.
دوای گەمارۆدانی بارەگای پارتی تەقدوم لەلایەن هێزێکی چەکدارییەوە سەر بە سوپای عێراق بەربژێرەکە خۆی رادەستکردووە و پاسەوانەکانیشی دەستگیرکراون و بارەگای پارتەکەش داخراوە.
AM:08:42:16/11/2025
ئهم بابهته 900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت