شەرقولئەوسەت: چوارچێوەی هەماهەنگی رێكەوتوون كە سودانی نەكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران


وێستگه‌نیوز –

پێشبینی دەكرێت هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی هەرەس بهێنێت و دووبارە سودانى پۆستی سەرۆك وەزیران بەدەست نەهێنێتەوە.


رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرای كردووە، "هەر چوار لایەنەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی رێكەوتوون لەسەر ئەوەی خولی دووەمی سەرۆك وەزیران نەدرێت بە محەمەد شیاع سودانی".

چەند سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاندووە، "لێكتێگەیشتنی سەرەتایی لە نێوان چەند براوایەك لە لیستەكەی سودانی و هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە، مەبەست لێی لەبری ئەوەی پاڵپشتی لە سودانی بكەن، دەنگ بە پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بدەن بۆ سەرۆكایەتی حكومەت".

دوێنێ‌ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2025،عەباس موسەوی، راوێژكاری نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێكەوتوون لەسەر ئەوەی بەناوی گەورەترین فراكسیۆنەوە بڕۆنە ناو پەرلەمانەوە و چوارچێوەی هەماهەنگیش نوێنەرایەتی بڕیاری شیعە دەكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق".


PM:01:08:15/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو