بەرگری عێراق مردنى ئەفسەریەكى راگەیاند كە لە كاتی پاراستنی ناوەندێكی هەڵبژاردنەكان لە دووزخورماتوو بریندار كراوه
وێستگهنیوز –
وەزارەتی بەرگری عێراق مردنی موقەدەم مستەفا نەعیم جاروڵڵای راگەیاند كە سەر بە پڕۆسەكانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدینە و لەكاتی پاراستنی ناوەندێكی هەڵبژاردن و سندوقەكانی دەنگدان لە دووزخورماتوو بریندار كراوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، موقەدەم مستەفا پێش چوار رۆژ لەكاتی پاراستنی ناوەند و سندوقەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دووزخورماتوو برینداركراوە و ئەمڕۆش بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی تایبەت، و لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری زیاتر لە 55%ی دەنگدەران بەڕێوەچوو.
AM:11:15:15/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت