فایەق زێدان: گرنگە پەلە بكرێت لە یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوا دەكات، پەلە بكرێت لە یەكلاییكردنەوەی سکاڵا و ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە عامر موسا حوسێنی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردووە و باسی ئەنجامى هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان روونکردنەوەیەکی وردی پێشكەشكردووه لەبارەی رێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی کۆمسیۆن لە ژماردنەوەی دەنگەکان و دابەشکردنی کورسیەكان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و بەبێ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت دەستێوەردانی تێادا بكات، كه بە سەرپەرشتی فەرمانبەران و چاودێرانی پێکهاتە جیاجیاکانی خەڵکی عێراق ئەنجام دراوە.

بەوتەی عامر موسا حوسێنی "ئەمەش وەک پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە بۆ هەموو کاندیدێک کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردووە و ئەوە دەگەیەنێت كە ئەوەی لە 12/11/2025 سەبارەت بە ئەنجامەکان راگەیەندرا پیشەیی و ورد بووه".

لەلایەن خۆیەوە، دادوەرفایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتیكردووەتەوە "گرنگە بەپەلە ناڕەزایەتی و سکاڵاكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەكلاییبكرێتەوە، تاوەكو دەستەی دادوەری بتوانێت لەماوەی دیاریکراودا چارەسەریان بکات، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردن و پشتبەستن بە ئەنجامەکان".


PM:01:04:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو