ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرەنسا: لیستەكەی سودانی سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنەكاندا بەدەستهێناوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرنسا ئاشكرای كردووە، هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە.
بەرپرسێكی نزیك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرنساى راگەیاندووە، هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەكاندا.
بەپێی ئاژانسەكە دوو سەرچاوەی نزیك لە سودانی دووپاتیانكردووەتەوە، هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان نزیكەی 50 كورسی یان زیاترى بەدەستهێناوە و بەگەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق دادەنرێت.
دوێنی سێشەممە لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوەندەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە كرانەوە و شەشی ئێوارە داخران، كە بەوتەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 55%ى هاوڵاتیان بەشادارییان تێادا كردووە.
PM:04:46:12/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت