كۆمسیۆن رێژه‌ی به‌شداری و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تدا راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ـی تشرینی دووه‌می 2025، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به گوێره‌ی 99.98%ـی ئه‌نجامه‌كان، ڕێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ردوو ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی په‌رله‌مانی عێراق، گه‌یشتووه‌ته 56.11%
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران (گشتی و تایبه‌ت) 21.404.291 كه‌س بووه كه 12.009.453یان به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی گشتی 54.35% بووه، ڕێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت 82.52% بووه.
راشیگه‌یاند كه رێژه‌ی رێژه‌ی به‌شداری ئاواره‌كان له ده‌نگداندا 77.35% بووه، به‌وشێوه‌یه‌ش رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته 56.11%.
PM:03:35:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت