سبه‌ی ئێواره ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌ندرێت
وێستگه‌نیوز -
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی ئێواره ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راده‌گه‌ێنرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌به‌رد عومه‌ر، به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكای عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تاوه‌كو 72 كاتژمێری داهاتوو لایه‌نه‌كان ده‌توانن سكاڵاكانیان بگه‌یێنن به ده‌ستی كۆمسیۆن، دوای ئه‌وه سندوقه‌كان ده‌كرێنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن.
وتیشی: "سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی ئێواره ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راده‌گه‌ێنرێت".
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025 به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
PM:11:23:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت