كۆمسیۆن: رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی 55%ی تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی 55%ی تێپه‌ڕاند.
كۆمسیۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دوای گه‌یشتنی ئه‌نجامی رێژه‌ی 99.7%ی وێستگه‌كانی ده‌نگدانی گشتیی، رایده‌گه‌یه‌نین كه:
*له كۆی (20.63.733)ی ده‌نگده‌ر، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیانداوه گه‌یشتوه‌ته (10.898.327) ده‌نگده‌ر، به‌مه‌ش رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشتوه‌ته زیاتر له (54%).
*له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تیشدا كه رۆژی 9ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو، له كۆی 1.313.980 ده‌نگده‌ر، 1.084.289یان ده‌نگیان دا به‌وشێوه‌یه‌ش رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشته (82.5%).
*به‌گشتی به ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتییه‌وه له‌كۆی (21.404.291) ده‌نگده‌ر، (12.003.143) ده‌نگده‌ر ده‌نگیانداوه، به‌مه‌ش ئاستی به‌شداری گشتیی (55%)ی تێپه‌ڕاندووه.
PM:11:22:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت