لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان: هێزە ئەمنییەكان بۆیان نییە دەستوەردان لە بژاردەكانی دەنگدەراندا بكەن
وێستگەنیوز-
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان هۆشداری دەدات لەوەی هێزە ئەمنییەكان بەهیچ جۆرێك بۆیان نییە دەستوەردان لە بژاردەكانی دەنگدەراندا بكەن.
قەیس محەمەداوی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەكان لە پەیامێكی ڤیديۆییدا كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی ئاگادار كردەوە و دەڵێت، "رێگەپێدراو نییە بۆ هیچ كارمەندێك و ئەفسەرێك تاوەكو دەگاتە سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی، بۆ هەرچ سەركردەیەك و سەرپەرشتیارێك، لە هاوڵاتیان بپرسێت، تۆ كێت هەڵبژاردووە و كێ هەڵدەبژێریت".
وتيشى، "بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نییە هێزە ئەمنییەكان دەستوەردان لە بژاردەكانی دەنگدەران بكەن، كە كێ هەڵدەبژێرن و بۆیان نییە لەگەڵیاندا بووەستن و باسی هەڵبژاردنیان لەگەڵدا بكەن".
دووپاتیشیكردووەتەوە، "هێزە ئەمنییەكان تەنها بۆیان هەیە بەخێرهاتنی هاوڵاتیان بكەن و رێزیان لێ بگرن و دەبێت ئێمە دیموكراسی و ئازادی هاوڵاتیان پتەوتر بكەین و نابێت دەستوەردان لە بژاردەكانیان بكەين".
PM:12:16:11/11/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت