نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق جێگای رەزامەندیمانە
وێستگهنیوز –
محەممەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئەوان بەتەواوی رازین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
محەممەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئامادەبوونیان دەبێت بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان".
وتيشى، "ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان لە دەنگدانی گشتیدا بەڵگەیەكە بۆ هەوڵەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی رێكوپێك و رێكخراو".
ئاماژەشی كردووە، "ئەمڕۆ عێراقییەکان دووپاتیان کردەوە کە دەنگی هاوڵاتی سەرچاوەی شەرعیەتە و بەشداریی هۆشیارانەشيان بنەمای چەسپاندنی دیموکراسییە لە وڵات و پتەوکردنی متمانەیە بە دامەزراوەکان".
AM:10:25:11/11/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت