كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ وێستگەنیوز: هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و وێنەگرتنيش قەدەغەن


وێستگه‌نیوز –

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كردنەوەی وێستگەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە تاوەكو 6ی ئێوارە كە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دادەخرێن، كۆمسیۆن هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە بە سەركەوتوویی.


جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "زیاتر لە 8 هەزار ناوەندی دەنگدانمان ئامادە كردووە كە زیاتر لە 39 هەزار وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت لە پێشوازی دەنگدەراندا، كە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر و خاوەنی كارتی بایۆمەترین".

وتيشى، "لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكان ئاسایشى دابینكردووە و كامێرا لە ناوەند و وێستگەكانی دەنگداندا، دانراون".

باسی لەوەشكردووە، "پۆ پاراستنی پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەڕێوەچوونی بە بێگەردی و بە شێوەیەكی شەفاف، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رێگری لە هەڵگرتنی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و مۆبایل دەكات و قەدەغەی كردووە، لەگەڵ قەدەغەكردنی كەرەستەی وێنەگرتن لەناو وێستگەكانی دەنگداندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئازاد بوون لە هەڵبژاردنەكاندا و پاراستنی نهێنی دەنگەكانی دەنگدەران".



AM:07:19:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو