ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: رێكەوتنە سیاسییەكان جێگای دەستور ناگرێتەوە و دەستوریش پێویستە هەموار بكرێتەوە
وێستگهنیوز –
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایدەگەیەنێت، لێدوانەکانی ئەم دواییەی دادوەر فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەرگایەکی فراوان بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و دەستەبەرکردنی بێگەردی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە وتارێكی شیكاریدا بڵاویكردووەتەوە، لێدوانەکانی فایق زێدان پەیامێکە بۆ چینی سیاسی، کە شەرعیەت لە دەستورەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە رێککەوتنەکانەوە، سەرەڕای دەستنیشانکردنی بۆشاییەکانی دەستوور و هەموارکردنەوەی.
ئاماژەشیكردووە، لێدوانەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە ساتێکی هەستیاری سیاسی و دەستوری پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دێت، دەرگایەکی فراوان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و گەرەنتیكردنی بێگەردی هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە.
باسی لەوەشكردووە، قسەکانی فایق زێدان زارەكی نەبوون، بەڵکو وردبینی بۆ کراوە تاوەكو دووپاتی بكاتەوە، کە دەسەڵاتی دادوەری بەهێزەوە ئامادەیە، هیچ سەرپەرشتییەکی بەسەردا نییە و یاسا تاکە مەرجەعە کە دامەزراوەکانی دەوڵەت ملکەچی دەبن.
لە وتارەكەدا هاتووە، لەسەر ئاستی دەستوریش، دادوەر فایق زێدان جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە وادەی دەستوری لە پێکهێنانی حکومەت لە دوای هەڵبژاردنەکان كردووەتەوە ودووپاتی کردەوە کە دادگای باڵای فیدراڵی كاتێك ئەنجامەكان مەرجە یاساییەکانى جێبەجێ کرد، دەستبەجێ پەسەندی دەکات.
بەپێی وتارەكە، بیریشی هێنایەوە كە دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ بێت وه ک له ده ستووردا دیاری کراوه، لە ئاماژەیەکی رووندا کە تێگەیشتنە سیاسییەکان ناتوانن جێگەی دەقە دەستورییەکان بگرنەوە.
روونیشیكردووەتەوە، لەم خاڵەدا دادوەر فایق زێدان چینی سیاسی ئاگادار كردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە شەرعیەت لە دەستوورەوە وەرگیراوە نەک لە رێککەوتنەکانەوە و دەوڵەت ناتوانێت وەک پێویست کار بکات، تەنها بە یەک مەرجەعی یاسایی نەبێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری وتيشى،"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر دکتۆر فایق زێدان ، بەڕاشکاوی ئاماژەی بەوەدا کە دەستوری عێراق لە ساڵی 2005 لە ژێر بارودۆخێکی ناوازەدا داڕێژراوە، کەلێنەکانی لە جێبەجێکردنی کردەییدا دەركەوتووە، کە پێویستی بە پێداچوونەوە، یان لێکدانەوە هەیە".
ئەمەش بەوتەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەیەکی زیرەکانەیە كە پێویستە چاکسازییەکی هاوسەنگ لە دەستوری عێراقدا بكرێت بەشێوەیەك کاریگەری لەسەر جەوهەری سیستمی دیموکراسی نەبێت.
دەشڵێت، دادوەر فایق زێدان جەختیشی کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارێکی تەواو نیشتیمانی دەبێت، دوور لە هەر کاریگەرییەکی دەرەکی، هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەم پرەنسیپە پەیوەستە بە کۆدەنگی ناوخۆییەوە و قسەکانی لەم رووەوە جەختکردنەوەیە لەسەر سەربەخۆیی بڕیاردانی عێراق، نەک تەنها لە سیاسەتدا، بەڵکو لە دادپەروەریشدا.
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، کە دەسەڵاتی دادوەری عێراق ملکەچی هیچ دەسەڵاتێکی تر نییە جگە لە یاسا و هیچ کەسێکیش لە سەرووی یاساوە نییە و هیچ کەسێک پارێزراوی نییە لە حوکمەکانی، بەم شێوەیە دادوەر فایق زێدان دەسەڵاتی دادوەری دەخاتە پێگەی راستەقینەی دەوڵەت و شکۆمەندی دەوڵەتەوە، وەك لە وتارەكەدا هاتووە.
AM:09:35:10/11/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت