كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان: کاتژمێر 8ی ئێوارە رێژەی بەشداریکردن له دەنگدانی تایبەتدا رادەگەیەنرێت
وێستگەنیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی بەشداریکردنى دەنگدەران له دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتژمێر 8ی ئێوارە رادەگەیەنرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتووە، رێژەی بەشداریکردنى دەنگدەران له دەنگدانی تایبەتى هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتژمێر 8ی ئێوارە رادەگەیەنرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە كاتژمێر شەشی ئێوارە، سندوقەکانی دەنگدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت له هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 داخران.
پێشتر جومانە غەلای بە وێستگەنیوزی راگەیاند، هەر ئەمشەو ئەنجامی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگات بەدەستی حزب و هاوپەیمانەكان.
PM:07:39:09/11/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت