نەتەوەیەکگرتووەکان: پاڵپشتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەکەین و بەباشی بەڕێوە دەچێت


وێستگەنیوز-

نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند و ستایشی رێکخستنی رێکارەکانیشی دەكات.


کلاودیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاریی هەڵبژاردنەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند، "ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت، لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا".

ئاماژەشیكردووە، "ئامانج له ئامادەبوونی من لە یەکێک لە ناوەندە تایبەتەکانی دەنگدان، جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی ئەو رۆڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیگێڕێت لە گەرەنتیكردنی بێگەردی و شەفافیەت و رێكوپێكی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و هەر ئەمەشمان بەدیكردووە".

دووپاتیشیكردووەتەوە، "نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق تاکۆتایی ئەركی یۆنامی لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت".

وتيشى، چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ عێراق و گەلەکەی دەخوازین.


PM:04:33:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو