دادوەر مونیر حەداد: لە بەغدا هەوڵی تیرۆركردنم درا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، دادوەر مونیر حەداد لە هەوڵێكی تیرۆركردنی لە بەغدای پایتەختی عێراق رزگاری بوو.


دادوەر مونیر حەداد، كە یەكێكە لە دادوەرانی پرۆسەی دادگاییكردنی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، لە كاتی رۆشتنم بۆ شاری مەدائین و لە نزیك زەعفەرانییە لە باشووری بەغدا، دوو چەكدار لە ئۆتۆمبێلێكەوە دوام كەوتن و تەقەیان لێكردم، بەمەبستی تیرۆركردنم.

دادوەر مونیر حەداد هەر ئەوەنەی وتووە، كە لە هەوڵی تیرۆركردنەكە رزگاری بووە و هیچ شتێكی تری نەدركاند.

دادوەر مونیر حەداد، وەک جێگری سەرۆکی دادگای تەمیز لە دادگای باڵای تاوانەکانی پێشووی عێراق کاری کردووە و سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیکاری لەسێدارەدانی سەدام حوسێن سەرۆکی پێشووی رژێمی عێراق بووە.


PM:03:36:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو