موقتەدا سەدر: عێراق رزگار بكەن
وێستگەنیوز-
لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە داوای كردووە، عێراق رزگار بكرێت و هەمووان بەرپرسن تەنانەت هێزە ئەمنییەكانیش.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هەڵبژاردنەوەی تاقیکراوەکان واتا رەگ داکوتانی گەندەڵتر و زاڵبوونی گەندەڵکار".
لە راگەیەندراوەكەی موقتەدا سەدردا هاتووە، "فاتیمەی زەهرا بایکۆتی گەندەڵيی کرد، ئەو یەکەمین بایکۆتکار بوو، ئەمیری باوەڕدارانیش بایکۆتی ستەم و گەندەڵیی کرد و گەورەی چاکسازیخوازان بوو، ئەوانیش بۆ ئێمە پێشەنگێکی چاکن."
وتيشى، "هەندێک لە شوێنکەوتووان داواى لادانی گەندەڵترین بە گەندەڵ دەكەن، ئەم بانگەوازی گەندەڵییە فەرمانی (تاقیکراوەکان، تاقیناکرێنەوە) هەڵدەوەشێنێتەوە."
دووپاتیشیكردووەتەوە "ئێمە گەندەڵ بە چاکتر لادەبەین، هەڵبژاردنەوەی تاقیکراوەکان واتا رەگ داکوتانی گەندەڵتر و زاڵبوونی گەندەڵکار."
موقتەدا سەدر داوا دەكات "عێراق رزگار بکەن و پێشی وایە هەمووان بەرپرسیارن، تەنانەت هێزە ئەمنییەکانیش."
PM:02:16:09/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت