وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەكان لە كاتى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبن


وێستگەنیوز-

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی سەرتاسەری وڵات بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام کاردەکەن و هێڵە ئاسمانییەكانى عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە ماوەی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەکانيش بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.


نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە داخستنی هێڵە ئاسمانییەكانیان، یان سنووردارکردنی جموجۆڵی ئاسمانی، یان راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، لە كاتی دەنگدانی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەردەوامیی جموجۆڵی ئاسمانی لە ماوەی هەڵبژاردنەكاندا نیشاندەری سەقامگیری ژینگەی ئەمنی و رێکخستنی وڵاتە، لەگەڵ بەرجەستەكردنی توانای دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ هاوسەنگکردنی جێبەجێكردنی ئەرکە دیموکراسیەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان بەبێ هیچ پەککەوتنێک.


PM:08:34:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو