کۆمسیۆن داوای لابردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیک بنکەکانی دەنگدان دەكات
وێستگهنیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایكردووە، پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیک بنکەکانی دەنگدان لاببرێن، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادوەر عامر موسا حوسێنی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی كردووه لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکان، بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە 11ی ئەم مانگە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دوایین کاری ئۆپەراسیۆنە تەکنیکی و لۆجستییەکانی کۆمسیۆن، رێکارەکانی رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و شێوازی ئامادەکردنی مادە هەستیار و ناهەستیارەکان تاوتوێ کراون".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "حوسێنی داواى کردووه هەموو پێداویستیەکانی ناوەندەکانی دەنگدان تەواو بکرێن و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان بکرێت، بۆ لابردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە نزیک ناوەندەکانی دەنگدان، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی عێراق".
PM:05:46:07/11/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت