رۆیتەرز: گەنجانێكی زۆر خۆیان كاندید كردووە بۆ هەڵبژاردنەكان بەمەبەستی گۆڕینی دەسەڵات
وێستگەنیوز-
ئەنوەر ئیبراهیم، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە و دانیشتووی بەغدای پایتەختی عێراقە و بڕیاریداوە خۆى كاندید بكات بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەك كۆمەڵێك لە گەنجانی ديكه كە خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.
ئەنوەر ئیبراهیم، كە چالاكوانێكی دیموكراسی خوازە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، "هەست بە بێهیواییەكی زۆر دەكەم لە سیاسەتی تایفی و هەر بۆیە ئێمەی گەنجانی عێراق بڕیارمانداوە تەحەدای ئەو نوخبەیە بكەین، كە چەندین ساڵە دەستیان بەسەر دیمەنی سیاسی عێراقدا گرتووە".
وتیشی، "من پێم وایە پێویستە بوار بدرێت بە گەنجان و تەکنۆکراتەکان بۆ ئەوەی بەشداری لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بکەن و دەبێت سنوورێك بۆهەژموونی هەندێک لە حزبەكان دابنێین".
بەرپرسێك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی ئاشكرا كردووە، "لە 40% ئەو كاندیدانەی خۆیان تۆمار كردووە كەسانی گەنجن و دەرخەری ئەوەیە، گەنجانی عێراق گرنگییەكی زۆر دەدەن بە بەشداریكردن لە كێشانی وێنە پاشەڕۆی وڵاتەكەیان".
پێشی وایە، "ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی خواستی نوێبوونەوەیە و نەوەیەك كە هەمیشە هەستی بە پەراوێزخستن كردووە لە سیاسیەت، دەیەوێت دەنگێكی بەهێزتری هەبێت".
بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، تەمەنی زۆربەی كاندیدە گەنجەكان لە نێوان كۆتایی بیستەكان و ناوەڕاستی سییەكاندایە، ئەمەش جیاوازییەكی گەورەی هەیە لەگەڵ پەرلەمانی ئێستای عێراقدا، كە تەمەنی مامناوەندی پەرلەمانتارەكانی نزیكە 55 ساڵە.
PM:08:00:06/11/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت