سه‌در بڕیاری راگرتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتیمانیی شیعه بڕیاری دا سه‌رجه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه 11ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕابگیرێن.
نوسینگه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی نیشتیمانیی شیعه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه موقته‌دا سه‌در چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و جارێكی دیكه داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی لێكردوون.
سه‌باره‌ت به "به‌شداری زۆره‌ملێ"ی كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی سوپای عێراق له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، سه‌در وتویه‌تی: "خوای گه‌وره له هه‌مو زیانێك بتانپارێزێت".
له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی هاوده‌نگی بۆ پشتیوانی له پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌لایه‌ن گه‌نجانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شیعه‌ی نیشتمانییه‌وه، سه‌در وتویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن رابگیرێن، له‌مه‌ودوا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، پێویست به هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ناكات؛ تكایه".
موقته‌دا سه‌در له عێراق راشیگه‌یاند كه ده‌نگدان له ماڵی دنیا گه‌وره‌تره و داوا له هاوڵاتییان ده‌كات كارتی ده‌نگدان نه‌فرۆشن، هاوكات جه‌خت له بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "هه‌رگیز نابمه هاوپه‌یمانی تاوانباران".
PM:01:35:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت