"موچەی فەرمانبەرانی گرێبەستى هەندێك لە فەرمانگەكانی نەینەوا دواكەوتووە"
وێستگهنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، بانکی رەشید روونكردنەوەی داوە لەسەر هۆکاری دواکەوتنی بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە هەندێك لە فەرمانگەكانی پارێزگای نەینەوا.
بانكی رەشید، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هۆکاری دواکەوتنی بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پارێزگای نەینەوا بۆ فەرمانگەكانی پەروەردە و هەندێک لە فەرمانگەکانی تر، دەگەڕێتەوە بۆ تەواونەکردنی داتای پێویست لەلایەن پارێزگاكەوە.
دووپاتیشیكردووەتەوە، "رێکارەکانی خەرجکردنی پارە، پەیوەستە بە گەیشتنی داتای تەواو بەپێی مەرجی پەسەندکراو، بانكی رەشید بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنەکە، بەو پێیەی بابەتەكه پەیوەندى بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکەوه هەیە".
PM:01:30:06/11/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت