كۆمسیۆن: 100% ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌می 2025، نیبراس ئه‌بو سوده یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كۆمسیۆن سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی به‌پێی ئه‌و كاته‌ی دیاریكراوه ته‌واوكردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه وه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت و ئاواره ناوخۆییه‌كان دیاریكراون، راده‌ست ده‌كرێن.
ئه‌بو سوده له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "كۆمسیۆن كامێرای چاودێری و هه‌موو مادده‌یه‌كی هه‌ستیار و ناهه‌ستیاری پێویست بۆ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دابین ده‌كات و 100% ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
وتیشی: "تا ئێستا كۆمسیۆن زیاتر له 2.4 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی دابه‌شكردووه، و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش تا رۆژی ده‌نگدانی گشتی به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "كۆمسیۆن ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌تی مۆبایلی خستۆته‌گه‌ڕ كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگده‌ران ده‌توانن دۆخی كارتی ده‌نگده‌رانی بایۆمه‌تری و شوێنی ناوه‌ندی ده‌نگدانی دیاریكراوی خۆیان بزانن".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان به دوو كامێرای چه‌سپاو دوور له شوێنی ده‌نگدان چاودێری ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌نگدان به چوار كامێرا چاودێری ده‌كرێت بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دڵنیابوون له شه‌فافیه‌ته‌كه‌ی".
PM:11:47:04/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت