راپۆرته ئیسرائیلییه‌كان: ئێران گروپه عێراقییه‌كان پڕچه‌ك ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل (كان)، تاران خۆی بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاماده ده‌كات و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و كاره میلیشیا شیعه‌كان له عێراق پڕچه‌ك ده‌كات.
راپۆرته‌كه‌ی (كان) به پشتبه‌ستن به چه‌ندین سه‌رچاوه، له‌نێویاندا عێراقییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "ئێران به‌م دواییه ستراتیژییه‌تی خۆی گۆڕیوه، هه‌وڵده‌دات بارگرانییه‌كه‌ی بگوازێته‌وه سه‌ر میلیشیاكانی عێراق و ناوه‌ندی كێشه سه‌ربازییه‌كه‌ی له لوبنان، سوریا و كه‌رتی غه‌ززه‌وه بگوازێته‌وه بۆ خاكی عێراق، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و پاشهكشێیانهی كه (میحوه‌ری سه‌ر به ئێران) له‌و نێوه‌نده‌دا تووشی بوو".
(كان) له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره عێراقییه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له‌م دواییانه‌دا پشتیوانی ئێران بۆ میلیشیاكان له عێراق فراوانتر بووه، به‌تایبه‌تی له دابینكردنی چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆیان و راهێنانیان به تاكتیكی نوێ له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، تاران بریكاره‌كانی خۆی له عێراق ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژی ئیسرائیل ئه‌گه‌ر ململانێیه‌كی نوێ له ناوچه‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات و پێیوایه كه ئه‌م میلیشیایانه بوونه‌ته هێزێكی تۆقێنه‌ر و له هه‌ندێك بواردا تواناكانی سوپای فه‌رمی عێراقیان تێپه‌ڕاندووه، هاوكات ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به زیادبوونی پشتیوانی ئێران بۆ میلیشیاكان له‌م دواییانه‌دا ده‌كه‌ن، به گرنگیدان به دابینكردنی چه‌كی پێشكه‌وتووتر بۆیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، تێڕوانینی باو ئه‌وه‌یه كه ئێران میلیشیا عێراقییه‌كان چه‌كدار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات دژی ئیسرائیل جوڵه بكه‌ن.
میلیشیا عێراقییه‌كان به هۆی فشاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا، ده‌ستوه‌ردانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و ئیسرائیل نه‌كرد. به‌رپرسانی ئیسرائیل پێیانوایه رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا ڕێگرییه‌كی دیكه‌یه بۆ میلیشیا عێراقییه‌كان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی به رۆژنامه‌ی (هارتز)ی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه شیعه‌كان له عێراق به قووڵی نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری یاخیبوونی شاره سوننه‌كان دژی حكومه‌ت دوای ئه‌وه له سوریا روویدا. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه كه وا له میلیشیاكان ده‌كات له‌م ڕۆژانه‌دا "چالاكییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه".
PM:08:34:04/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت