حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: تا 11ی مانگ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز - 
	
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، سه‌ركرده له حزبی ته‌قه‌دوم كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه‌وه سه‌رۆكایه‌ت ده‌كرێت و ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ڕایگه‌یاند كه حزبی ته‌قه‌دوم به پشتبه‌ستن به پێشبینیكردنی ژماره‌ی ده‌نگه به‌رزه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كاندا بیر له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كاته‌وه. 
		
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌ڵوێسته ته‌نیا ڕه‌مزی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌داته قه‌واره‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، به‌تایبه‌تی كه هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر تا 11ی ئه‌م مانگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
		
عه‌بتان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه ده‌ڵێت:
		
*حزبی ته‌قه‌دوم ده‌بێته پێشه‌نگی سوننه‌كان له به‌غدا و ئه‌نبار و له پارێزگاكانی تر كێبڕكێ له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كات.
	
*له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ركابه‌ریمان كرد و پله‌ی دووه‌ممان له به‌غدا مسۆگه‌ر كرد. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیشدا حزبی ته‌قه‌دوم نیوه كۆ یه‌كی  كورسییه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
*دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته هه‌ڵده‌بژێرین كه باشترین خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكات. ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێرین كه سوودی بۆ ئێمه هه‌بێت، جا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت یان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 
	
*ژماره‌ی كورسییه‌كانی حزبی ته‌قه‌دوم، شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیاری ده‌كات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد ڕێككه‌وتنێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان پێ بدرێت، له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ پێكهاته‌ی سوننه بێت.
*(نابێت ئه‌مه بڵێم)، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌یه. هه‌ندێك له‌وانه په‌یوه‌ندییان به پرۆتۆكۆڵه‌وه هه‌یه، به‌ڵام گرنگن. به‌پێی مادده ده‌ستوورییه‌كان، ده‌كرێت ره‌شنووسی یاساكان پێشكه‌ش بكرێت و به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له‌كار بخات و ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كانی دیكه به‌كاربهێنێت. ده‌توانرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به شێوه‌یه‌كی دروست بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كاربهێنرێت.
*به بۆچوونی خۆم هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت تا 11ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت و هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه كه ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
        
        
PM:11:53:03/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									276
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت