حه‌لبوسی: عه‌ره‌بی سوننه خۆیان پۆستی داهاتوویان دیاری ده‌كه‌ن له نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قدوم رایگه‌یاندووه، عه‌ره‌بی سوننه خۆیان بڕیار له شایسته‌ی سیاسی داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن له نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وبڕیاره‌كه به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه ده‌درێت.
حه‌لبوسی، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی له فه‌لوجه دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی پۆستی سوننه‌كان به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌درێت، نه‌ك به ته‌نها به پشت به‌ستن به سه‌ركرده سیاسییه‌كان.
ئاماژه‌شی كردووه، "من به‌ره‌و پۆستی سوننه ده‌ڕۆم، جا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت یان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌بێت هه‌ق بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نی خۆی".
PM:04:04:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت