وەزیری بازرگانی عێراق: بەمنزیكانە هەرزان بازاڕ لە پارێزگاكان دەكەینەوه كه نرخى كاڵاكانیان باشترین و هەرزانترینە


وێستگەنیوز_

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، بەمنزیكانە هایپەر ماركێت (هەرزان بازاڕی) لە ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەكرێتەوە.


ئەسیر غرێری، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراقییە كردووە و دەڵێت، "وەزارەتی بازرگانی ئامادەیە بە هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی بەهێز، ژیان بۆ مۆڵەكانی بازرگانی بگەڕێنیتەوە كە لە رابردوو بە بازاڕی ناوەندی (ئەسواق مەركەزی) بەناوبانگ بوو، بەڵام بەشێوەیەكی شارستانی كە لەگەڵ دەستوور و ئابووری بازاڕدا بگونجێت".

ئاماژەشی كرد، ئەمڕۆ هایپەر مارکێت خزمەتگوزارییەکی کێبڕکێی راستەقینە پێشکەش دەکات بە بەشداری کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی، بۆ دابینکردنی باشترین کاڵا و بە هەرزانترین نرخ بۆ هاوڵاتیان.

ئاشكراشیكرد، ئەم پلانە بە هاوكاری لەگەڵ كەرتی تایبەت ئامادەكراوە و لە رێگای كردنەوەی چەند بازاڕێك لە ساڵحییە و بەیاع و شاری سەدر و حوڕییە و شەعب لە بەغدا جێبەجێكراوە و بەمنزیكانە پارێزگاكانی نەجەف و كەركوك و موسڵ و ئەوانی تریش دەگرێتەوە.


PM:05:07:31/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو