نێردەكەی ترەمپ: واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و نەینەوا مێژووییه


وێستگه‌نیوز_
 
مارك ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و نەینەوا بە مێژوویی وەسف دەكات.

مارك ساڤایا لە تویتێكدا واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتن و نەینەوا بۆ دروستكردنی ناوەندێكی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی موسڵ بە مێژوویی وەسف كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هەنگاوێكی بنیاتنەرە بۆ بەرزكردنەوەی ناوی موسڵ بۆ ئاست شارە پێشەنگەكەكان.

دەقی تویتەكەی مارك ساڤایا:

"بەشانازی و خۆشییەكی گەورەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی نەینەوا دەكەین بۆ واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی مێژوویی لەگەڵ ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوەندێكی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی موسڵ، ئەو شارەی پێگەی راستەقینەی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە لە گۆڕەپانی جیهاندا. ئەم هەنگاوە بنیاتنەرە پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش و بەرزكردنەوەی ناوی موسڵ لە نێو شارە پێشەنگەكاندا و وێناكردنی پاشەڕۆژێكی گەش و پێشكەوتووه بۆ نەوەكانی داهاتوو".


AM:09:05:30/10/2025








ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت