سودانی: له 3 ساڵی رابوردوودا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن به واتای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه گه‌نده‌ڵ و شكستخواردووه‌كانه بۆ خراپی به‌ڕێوه‌بردن، ده‌شڵێت: " له 3 ساڵی رابوردوودا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووینه‌وه".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزی زهواڵم له پارێزگای موسه‌نا رایگه‌یاند كه:
* سه‌قامگیری له عێراق وایكردوه كه ئه‌ركی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن له بواره جیاجیاكاندا به‌جێبهێنین.
*ئێمه شایسته‌یه‌كی گرنگمان له پێشه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه، گه‌له‌كه‌مان له ڕێگه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژارده‌ی دروسته‌وه بڕیار ده‌دات كێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
* پڕۆژه‌كه‌مان دیدگا و به‌رنامه به‌رجه‌سته ده‌كات بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی.
* سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستمان به كاركردن كرد بۆ دابینكردنی داواكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، و به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌مان.
* به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت به‌رفراوان بێت، و خۆبه‌دوورگرتن له ده‌نگدان به‌و مانایه‌یه كه هاووڵاتیان مافی خۆیان بۆ داڕشتنی ئایندهی سیاسی عێراق له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
* به‌شدارینه‌كردن واته ڕێگه‌دان به هێزه گه‌نده‌ڵ و شكستخواردووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازی كۆنی خراپی به‌ڕێوه‌بردن.
* له ماوه‌ی سێ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی حكومهتهكهماندا، له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردن و دوور له فێڵ و درۆ و چه‌واشه‌كاری كارمان كرد.
* چه‌ندین پڕۆژه‌مان ده‌ست پێكردووه كه هه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌كانمان ده‌ڕه‌خسێنن و ئابووری نیشتمانی به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
* فه‌رمانمان كرد پاڵاوگه‌ی سهماوهمان فراوان بكرێت و توانای به‌رزبكرێته‌وه بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له چوارچێوه‌ی پلانی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان.
* هه‌ڵبژاردن بڕیارێكه: یان ده‌بێی پڕۆژه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌پێدان، و سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت، یان پاشه‌كشه ده‌كات.
* له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووینه‌وه، بڕیاری نیشتیمانیمان دا كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له پێشینه‌ی كاردا بوو.
* عێراق به‌شێكه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه گرتوومانه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه.
PM:09:32:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت