سوودانی: چیتر داعش مەترسی لەسەر عێراق دروست ناكات


وێستگەنیوز- 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داعش چیتر هەڕەشەیەکی گەورە لە ناوخۆی عێراق دروست ناكات و پەیوەندییەكانیشمان لەگەڵ ئەمریكا دەبێت لەسەر بنەمای شەراكەت بێت.

محەممەد شیاع سوودانی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی رایگەیاندووە، پێویستە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بێت، نەک لەسەر بڕیاری تاک لایەنە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها یەکەیەکی بچووک لە راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان لە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق دەمێننەوە، بۆ چاودێریکردنی سنووری سووریا.

دەشڵێت، "رێکخراوی تیرۆریستی داعش چیتر هەڕەشەیەکی گەورە لە ناوخۆی عێراق دروست ناکات و بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی بەرگری لە نێوان 400 بۆ 500 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەسەر سنووری سووریا و لە باکووری رۆژهەڵاتی عێراق بوونیان هەیە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ هاوکاری ئەمنی لەگەڵ دەسەڵاتە نوێیەکانی دیمەشق، لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان.


AM:08:49:29/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت