پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2035 پارەی ئەلیكترۆنی لە عێراقدا بگاتە 60 ملیار دۆلار
وێستگەنیوز_
بانكی ناوەندیی عیراق پێشبینی دەكات پارەی ئەلیكترۆنی تا ساڵی 2035 بگاتە 60 ملیار دۆلار، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی چاكسازی بۆ كۆتاییهێنان بە پارەی كاش.
عەلا فەهد، وتەبێژی بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، پارەدانی ئەلیكترۆنی هاوكار بووە لە كەمكردنەوەی چاپكردنی پارەی كاش بە شێوەیەكی بەرچاو، هانی هاوڵاتیانیشیدا زیاتر روو لە پارەی ئەلیكترۆنی بكەن بە تایبەتی بۆ موچەی فەرمانگەكانی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارەدانی ئەلیكترۆنی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بازدانێكی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەك كارتی بانكی دەرهاتوو گەیشتووەتە زیاتر لە 22 ملیۆن، لەگەڵ هاوردەكردنی زیاتر لە 75 هەزار ئامێر، پێشبینیش دەكرێت پارەی ئەلیكترۆنی تا ساڵی 2035 بگاتە 60 ملیار دۆلار.
PM:01:49:28/10/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت