لەماوەی نۆ مانگدا داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 48 ملیار دۆلار بووە
وێستگهنیوز_
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، عێراق لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵ 2025، زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و داهاتەكەشی 48 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەكانی سۆمۆ، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە كانونی دووەمەوە بۆ ئەیلول، نزیكەی 918 ملیۆن و 290 هەزار و 407 بەرمیل بووە، كە دەكاتە مانگی 102 ملیۆن و 32 هەزار و 297 بەرمیل نەوت.
رونیشیكردووەتەوە، كۆی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی بەسرا و ناوەڕاستەوە لە رێگای بەندەرەكانی بەسراوه گەیشتووەتە 900 ملیۆن و 564 هەزار و 77 بەرمیل نەوت.
ئاماژەشی كردووە، هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی قەیارەی كەركوكەوە گەیشتووەتە نزیكەی حەوت ملیۆن و 99 هەزار و 154 بەرمیل، لە كۆگای كەركوكیشەوە بۆ ئوردن لەهەمان ماوەدا گەیشتووەتە ملیۆنێك و 866 هەزار و 194 بەرمیل.
هەروەها ئاشکراشکراوە کە، داهاتی دارایی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ مانگەكانی كانونی دووەم، شوبات، ئادار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز، ئاب و ئەیلول نزیكەی 48 ملیار و 821 ملیۆن و 656 هەزار و 726 دۆلارە.
PM:01:23:28/10/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت