سكاڵا لەسەر پێدانی زەوی بەو هێزانە تۆمار كرا كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن و لەبەغدا زەویان پێدەدەن
وێستگەنیوز-
سكاڵا لەسەر بابەتی پێدانی زەوی بەو كارمەندانەی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقن و نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن و لە بەغدا زەوییان پێ دەدرێت، تۆمار كرا.
لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كه سەنا موسەوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقى تێادا دەركەوتووە، كەسێك كە پێدەچێت پارێزەربێت دەڵێت، "سەردانی داواكاری گشتیمان كردووە لە بەغدا بۆ بەدواداچوون بۆ دابینكردنی پارچە زەوی بۆ كارمەندانی وەزارەتی بەرگری".
ئاماژەشی كرد، هەندێك تێبینی یاساییمان هەیە لەسەر دابەشكردنی پارچە زەوی بەسەر كارمەندانی وەزارەتی بەرگری، سەبارەت بەو كارمەندانەی نیشتەجێی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانین و لە بەغدا زەوییان پێدەدرێت.
بەوتەی قسەكەرەكە، ئەم هەنگاوە پێچەوانەی یاسا و دوو بڕگەی دەستووری عێراقە (مادەی 14 و مادەی 23) و ئێمە بابەتەكەمان داوەتە دەست دادەوە دەستیكراوە بە رێکارەکان.
PM:04:57:27/10/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت