سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: ئێران زیاتر لە 10 مانگە ئاوی له عێراق گرتووەتەوە
پردێک لە پارێزگای بەسرە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمی بەردانەوەی ئاو و بەردەوام بوونی ئێران بە گرتنەوەی دەریای كاروون، دیاردەی سوێری ئاوی شەتولعەرەب بە رووی دانیشتوانی پارێزگای بەسرەدا زیادی كردووە.
غەزوان سەهلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ئاودێری و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، كەمبوونەوەی ئاستی دەریای دیجلە بە رووی بەسرەدا بووەتە هۆی زۆربوونی سوێری لە شەتولعەرەب و كێشەكە گەیشتووەتە ناوەندی پارێزگای بەسرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كەم بەردانەوەی ئاو لە حەوزی دیجلە و فوراتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئێران لە گرتنەوەی دەریای كاروون بۆ ماوەی زیاتر لە 10 مانگ، كێشەكەی بە شێوەیەكی كارەساتبار قوڵتر كردووەتەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە رێگای كەناڵە دیبلۆماسییەكانەوە لەهەوڵی بەردەوام دایە، بۆ فشار خستنەسەر توركیا و ئێران تاكو بڕێكی زۆرتر ئاو بەردەنەوە بەتایبەتی لە دەریای كاروونەوە.
AM:10:06:27/10/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت