پلاندانانی عێراق: زۆربه‌ی هاوڵاتییان خاوه‌نی خانووی خۆیانن به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ئاشكرای كرد زۆربه‌ی هاوڵاتییانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، خاوه‌نی خانووی خۆیانن و به‌شێكی كه‌میان كرێچین.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، پێش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی عێراق وابڵاوكرایه‌وه، كه عێراق پێویستی به دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن خانوو هه‌یه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتییان له شوێنی نیشته‌جێبوون.
وتیشی: "به‌ڵام له‌دوای سه‌رژمێری گشتی كه له كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و ژماره‌یه زۆر دووره له راستییه‌وه و ژماره‌ی خێزانه‌كانی عێراق كه ده‌گاته هه‌شت ملیۆن خێزان، زۆر نزیكه له ژماره‌ی یه‌كه‌كانی شوێنی نیشته‌جێبوون".
ئاشكرایشی كرد كه نزیكه‌ی له 73% هاوڵاتییانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیانن، له 17%یشیان كرێچین و نزیكه‌ی له 5%یشیان له شوێنه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كاندا نیشته‌جێن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كراوه كه‌می یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نییه، به‌ڵكو قه‌ره‌باڵغی دانیشتووانه له‌ناو خانووه‌كاندا، واتا ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ناو خانووه‌كاندا نیشته‌جێن ژماره‌یان زۆره.
وێستگه‌نیوز په‌یوه‌ندی به پلاندانان و ئاماری هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوو، ئاماده نه‌بوون هیچ ئامارێك بخه‌نه‌ڕوو.
پێشتر به‌رهه‌م قه‌ره‌داخی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌ئێستادا زیاتر له 200 هه‌زار كرێنشین له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، 25%ی له هه‌ولێره و 20%ی له دهۆكه و 17% له سلێمانیه.
PM:01:30:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت