ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 دادگای یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا راگه‌یاند.
میدیای ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له زاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڵاویكرده‌وه، "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تێوه‌گلانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ركه‌وتووه كه دانیان ناوه به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له ئه‌نجامدانی ڕووداوه‌كه له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌كنیكی و شیكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانی كامێرای چاودێرییه‌وه سه‌لمێندراوه".
روونیشیكرده‌وه كه "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه كه رووداوه‌كه سروشتێكی تاوانكاریی هه‌بووه كه په‌یوه‌ندی به كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه له‌نێوان دانیشتوانی هه‌مان ناوچه‌دا".
راشیگه‌یاند كه رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌گوێره‌ی یاسا به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی سێشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه له كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی تێوه‌گلاون.
رۆژی چوارشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سیاده كوژرا.
كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی، ئیدانه‌كردنی به‌ربڵاوی له بازنه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا به‌دوای خۆیدا هێنا و داواكرا ناسنامه‌ی تاوانباران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه
PM:07:32:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت