كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: تا ئێستا 540 سه‌رپێچیی بانگه‌شه تۆمار كراون
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كه تا ئێستا 540 سه‌رپێچیی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌نجام دراون و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بوون.
ئه‌مڕۆ جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا 396 سه‌رپێچی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام دراون و 82 ژنیش سه‌رپێچییان كردووه.
جومانه غه‌لای ده‌ڵێت: "ئه‌م سه‌رپێچییانه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێكار و یاساكانی بانگه‌شه‌وه ئه‌نجام دراون، به‌تایبه‌ت له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه 62 سه‌رپێچییان پێش ده‌ستپێكی كاتی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراون واتا به‌شێك له سه‌رپێچیكاران پێش واده‌ی دیاریكراو ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆمسیۆنه و به سه‌رپێچی هه‌ژمار كراوه.
بڕیارە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت. لەم هەڵبژاردنەدا، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە. 38 پارتی سیاسی، 31 هاوپەیمانی و 75 لیستی تاکەکەسی بەشداری دەکەن. هەروەها حەوت هەزار و 768 کەس خۆیان کاندید کردووە، کە پێنج هەزار و 520 پیاو و دوو هەزار و 248 ئافرەتن.
PM:05:21:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت