مالیکی: پیلانێکی گەورە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دانراوە بەڵام شکستی پێدەهێنین
وێستگەنیوز_
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان پیلانێکی گەورەیە و لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆی دانراوە.
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە پارێزگای دیوانییە، نووری مالیکی بە لایەنگرانی وت: "هەڵبژاردن ڕۆژێکی گەورەیە لە مێژووی عێراقدا بۆ پاراستنی پرۆسەی سیاسی؛ و ئەرکێکی نیشتمانییە و بناغەی دەوڵەتە، کە دامەزراوە و ئیدارەکان و حکومەتەکان لێیەوە دابەش دەکرێنەوە".
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکراشی دەکات کە لە ئێستادا "هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هەیە و پیلانێکی گەورەیە لە دەرەوەی وڵات بۆی دانراوە".
ڕاشیگەیاند، "هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، چونکە نوێنەرایەتی دیموکراسی دەکەن".
بە وتەی مالیکی، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بە واتای داڕمانی شەرعیەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتە لەبەرئەوەی "دەستوورەکەمان هیچ شتێکی بە ناوی حکومەتی فریاگوزاریی تێدانییە، چونکە بە مانای کەوتنە ناو ئاژاوە دێت."
جەختیشی کردەوە لەوەی، "عێراق وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و بۆیە دەکرێتە ئامانج، هەروەها ناتوانین وڵاتەکەمان و سەروەری عێراق ڕادەستی ئەو پلانانە بکەین."
AM:11:01:23/10/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت