ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: پێویستە دانیشتنێكی بەپەلەی پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئاو بەڕێوەبچێت
وێستگەنیوز_
رائید مالكی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بارودۆخی ئاوی عێراق زۆر نالەبارە و لە مێژووی عێراقدا بەمشێوەیە ئاو كەم نەبووەتەوە.
رائید مالكی، دوای ئەوەی چاویكەوت بە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجامی چاوپێكەوتنی شاندی عێراق و توركیا باش نەبووە و توركیا وەڵامی داواكاری عێراقی نەداوەتەوە، بەڵكو پێی راگەیاندون كە بەنیازە بەردانی ئاو بەڕووی عێراقدا كەمتر بكاتەوە.
ئاشكراشی كردووە، هاتنی ئاو لە توركیاوه بۆ بەنداوی موسڵ كەمیكردووە، لەكاتێكدا پشت بەو بەنداوە دەبەسترێت بۆ دابینكردنی ئاوی هاوڵاتییانی بەغدا و پارێزگاكان، كە بڕەكەی كەمترە لە پێداویستی كشتوكاڵی و ئاوی خواردنەوە.
دووپاتیشی كردەوە، سەبارەت بە بارودۆخی ئاو، عێراق لەبەردەم كارەساتێك و كێشەیەكی گەورەدایە و داوای راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی و دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین، بۆ دەركردنی كۆمەڵێك بڕیاری بەپەلە.
AM:10:15:23/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت