تائێستا 52 هەزار سەربازی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بێسەروشوێنن


وێستگه‌نیوز_

لە دوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ بەسەر شەڕی نێوان عێراق و ئێران، تائێستاش زیاتر لە 52 هەزار سەربازى نێوان هەردوو وڵات بێسەروشوێنن.

هیبە عەدنان، وتەبێژی فەرمی لیژنەی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق رایگەیاندووە، دوا پڕۆسەی گۆڕینەوەی ئێسكوپروسكی سەربازانی نێوان عێراق و ئێران، لە پێنجی مانگی تشرینی یەكەمی 2025 بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو پڕۆسەیەدا 70 ئێسكوپروسكی سەربازی عێراقی و 48 ئێسكوپروسكی سەربازی ئێرانی رادەستكرانەوە، كە لە جەنگی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بێسەروشوێن بوون.

ئاشكراشی كرد، كە لیژنەی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق لە ساڵی 2010وە ئاسانكاری كردووە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیاتر لە 5,300 ئێسكوپروسك لە نێوان عێراق و ئێراندا.


PM:01:26:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو