روبیۆ بۆ سودانی: میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چه‌ك بكرێن
وێستگه‌نیوز -
ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له چه‌ككردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه كرده‌و كه بوونه‌ته هۆی لاوازكردنی سه‌روه‌ریی عێراق.
تۆمی پیگۆت، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه و باسیان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی بازرگانیی نێوانیان كردووه.
تۆمی پیگۆت ده‌ڵێت: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به بۆنه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت (نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان)، له به‌نده‌ری جه‌یهان پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، ئه‌مه‌ش سوود به ئابووری عێراق، توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه"ماركۆ روبیۆ جه‌ختی له گرنگیی ده‌ستبه‌جێی چه‌ككردنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ژیان و كاروباری ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه داراییه‌كانی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی تاران تاڵان ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای بۆ كاركردنی نزیك له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان وه‌ك پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق، پته‌وكردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
PM:11:01:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت