وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: پێنج تۆمه‌تبار به كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هێزێك له یه‌كه جیاوازه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپه‌راسیۆنی ورد و ئامانجداریان ئه‌نجامدا و پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا له قه‌زای تارمییه‌ی باكووری شاری به‌غدا تێوه‌گلاون.
وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دادوه‌ری ئه‌نجامدراوه كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌رچووه، هه‌روه‌ها دوای هه‌وڵه هه‌واڵگریی و مه‌یدانییه چڕه‌كان و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان بووه كه بووه هۆی ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تباران و ده‌ستگیركردنیان".
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا له‌ژێر چاودێریی دادوه‌ریدا به‌رده‌وامن و كاتێك رێكاره پێویسته‌كان ته‌واو بوون ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ دووشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستگیركردنی بكوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سیاده‌ی راگه‌یاند.
رۆژی چوارشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی سیاده كوژرا.
كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی، ئیدانه‌كردنی به‌ربڵاوی له بازنه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا به‌دوای خۆیدا هێنا و داواكرا ناسنامه‌ی تاوانباران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
PM:10:11:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت