عێراق ده‌ستگیركردنی سێ راوچی كوه‌یتی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، سێ راوچی كوه‌یتیان ده‌ستگیر كردووه كه سه‌رپێچی مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به راوكردنیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانانی سنوور له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سێ راوچیان له بیابانی پارێزگای موسه‌نا ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كوه‌یتین.
ئاماژه‌شی كرد، راوچییه‌كان ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیان پێ بووه و سێ بازیان پێ گیراوه كه بۆ راوكردن به‌كارده‌هێنرێن و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه، كه سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی راوكردن و یاساكانی هاتنه ناوه‌وه‌ی راوچیه بیانیه‌كانیان كردووه بۆ راوكردن له‌سه‌ر خاكی عێراق.
ئاشكراشی كرد، رێكاری یاسایی دژ به راوچیه كوه‌یتییه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و نێردراون بۆ لایه‌نی پسپۆر بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
PM:11:41:19/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت